به‌شداری له سمیناری 10ی خاکه‌لێوه له سلێمانی
06-04-09 ژماره‌ی خوێنه‌ران 54
به‌شداری له سمیناری 10ی خاکه‌لێوه له سلێمانی بۆ رێزگرتن له رۆژی 10ی خاکه‌لێوه 62هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی له سێداره‌دانی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د سه‌رکۆماری کوردستان و هاوڕێکانی، رۆژی سێشه‌ممه 31 مارسی 2009 سمینارێک له هۆڵی دیالۆگی مه‌کته‌بی رێکخراوه دیمۆکراتییه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له شاری سلێمانی له لایان ژماره‌یه‌ک له لاوان و خوێندکارانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه به‌ڕێوه‌چوو. له‌سه‌ر بانگهێشتی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری سمینار شاندێکی پارتی ئازادیی کوردستان پێکهاتوو له هه‌ڤاڵان خه‌لیل نادری نوێنه‌ری PAK له شاری سلێمانی و ئه‌فشین ئه‌قده‌سی به‌رپرسی کۆمیته‌ی رێکخستنی ئوتریشی PAK، به‌شداریی له سمیناره‌که‌دا کرد. سه‌ره‌تای سمیناره‌که به وتاری ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سیپێکرد. پاشان فیلمێکی دیکۆمێنتی تایبه‌ت به سه‌رده‌مانی کۆمار و ژیانی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د به ئامێری سکرین نمایشکرا. له به‌شێکی دیکه‌ی سمیناره‌که‌دا هه‌ریه‌ک له به‌ڕێزان سه‌لاحه‌دین موهته‌دی روناکبیر و سیاسی کار و فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و به‌رپرسی سه‌نته‌ری لێکۆڵێنه‌وه‌ی ستراتیژی کوردستان و مامۆستا که‌یوان مامۆستای زانکۆی سلێمانی، وتار و لێکۆلێنه‌وه‌یان پێشکه‌ش کرد. به‌شی کۆتایی سمیناره‌که ته‌رخان کرابوو بۆ پرسیار و سه‌رنجی ئاماده‌بووان. پارتی ئازادیی کوردستان نوێنه‌رایه‌تی سلێمانی 17 خاکه‌لێوه‌ی 2709 6 ئاپریلی 2009 TEL: 00964 770 254 0203 Pak2691@gmail.com www.pazadik.org www.pazadik.com http://www.kurdistanan.net |
تێبینیه‌کان
